

داڕكساید
ناوی كه‌سایه‌تی: داڕكساید
ناوی ڕاسته‌قینه: یوكسس
جیهان: دی‌سی به‌رزی
باڵا: 266.7 كێش: 823.3
جۆری كه‌سایه‌تی: خودا/نه‌مر
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتن
: Superman's Pal, Jimmy Olsen #134 - The Mountain of Judgement
تێبینی له‌م بابه‌ته باس له چیڕۆكی نوێی ژیانی داڕكساید ده‌كه‌ین
چیڕۆكی ژیانی: یوكسس جوتیارێك بوو له
سه‌ردمێك كه خه‌ڵك خودا كۆنه‌كان ده‌په‌رستن و خۆیان له په‌ناگه‌كان ده‌شارده‌وه له كاتی ڕه‌شه‌باكان، خودا كۆنه‌كان فه‌رمانڕه‌وایان ده‌كرد و گرنگیان نه‌ده‌دا به‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانپه‌رستن ئه‌وان زیاتر حه‌زیان به وێرانكاری ده‌وروبه‌ریان ده‌كرد، یوكسس خاوه‌نی خوشك و برایه‌ك بوو كه نه‌یده‌توانی باوه‌ڕ به گه‌مژه‌یی ئه‌وان و خه‌ڵكه‌كه بكات، بۆیه بڕیار ده‌دات گه‌شت بكات به‌ره‌و مه‌ترسیدارترین چیا كه له‌وێ خودا كۆنه‌كان خه‌وتن، یوكسس ده‌گات به‌وێ و به‌گوێیان ده‌چرپێنێت و كاتێك خودا كۆنه‌كان به‌خه‌به‌ر دێن له دژی یه‌كتر هه‌ڵده‌ستنه‌وه و ده‌جه‌نگن كه ده‌بێته هۆی وێرانكاری جیهانه‌كه‌یان، به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه بێ هێز ده‌بن، خودا كۆنه‌كان داوا له یوكسس ده‌كه‌ن كه بیانپه‌رستن و ده‌سه‌ڵاتیان پێبده‌ن وه یوكسس ئه‌م هه‌له ده‌قۆزێته‌وه و دانه به دانه‌یان ده‌كوژێت وه ته‌واوی هێزه‌كه‌یان به‌ده‌ست دێنێت، یوكسس ده‌گۆڕێت بۆ داڕكساید، قه‌ڵغانێك له ده‌وری جه‌سته‌ی دروست ده‌بێت وه جه‌سته و كه‌له سه‌ری داده‌پۆشێت، ڕیشی داده‌پۆشرێ و چیتر قژ قاوه‌یه‌كه‌ی نامێنێت، به‌ڵام داڕكساید تاكه كه‌س نه‌بوو كه هێزی خوداكانی به‌ده‌ستهێنا له هه‌مان كاتدا براكه‌ی داڕكساید، ئیزایا له كۆتا خودا پاڕاوه(سكای فاذه‌ر) كه خێزانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی وێرانكاریه‌كه‌وه مرد، له‌بڕی ئه‌وه‌ی سكای فاذه‌ر هه‌موو هێزه‌كه‌ی دا به ئیزایا وه بوو به هایفاذه‌ر، ئیزایا به‌هۆی باوه‌ڕه‌كه‌یه‌وه هێزه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، دواتر داڕكساید و هایفاذه‌ر جه‌نگان له دژی یه‌ك هایفاذه‌ر ده‌یه‌ویست جیهانه‌كه‌ی خۆیان دووباره بگه‌ڕێننه‌وه ژیان به‌ڵام داڕكساید ده‌یه‌ویست له‌ناوی ببات وه ئه‌وه بوو كه ڕوویدا جیهانه‌كه‌یانی له‌ناو برد، دواتر داڕكساید بوو به گه‌وره‌ی هه‌ساره‌ی ئه‌پۆكڵۆپس وه هایفاذه‌ر بوو به گه‌وره‌ی هه‌ساره‌ی نیو گێنێسس، دواتر داڕكساید چه‌ندین جیهانی له‌ناوبرد تا ئه‌و كاته‌ی گه‌شته جیهانێك كه گه‌ڕاندیانه‌وه و نه‌یتوانی له‌ناویان ببات وه به‌م شێوه گه‌شتی داڕكساید ده‌ستی پێكرد بۆ له‌ناو بردنی
.(the new 52) جیهانی