

ڕۆبن کێیە؟ کارەکتەرێکی خەیاڵی کۆمیکەکانە کە یارمەتیدەری باتمانە کۆمیکەکانی ڕۆبن لە لایەن دیسی کۆمیکەوە بڵاو دەکرێنەوە ئەم کارەکتەرە لەلایەن بۆب کەین و،بیڵی فینگەر و،جیڵی ڕۆبنسن،دروستکراوە وە پێنج ڕۆبن هەیە کە یەکەم دانە ناوی (دیک گرایسۆنە) کە یەکەم دەرکەوتنی لە کۆمیکی #۳۸بوو لە بەرواری مانگی چواری ۱۹٤٠ وە پاشان ڕۆبنی یەکەم لە ڕۆبنەوە دەبێتە نایتوینگ وە ڕۆبنی دووەم ناوی (جەیسن تۆد)ە کە یەکەم دەرکەوتنی لە کۆمیکی باتمان #۳٥۷بوو لە ساڵی ۱۹۸۳ وە هەتا ساڵی ۱۹۸۸ کاتێک جۆکەر جەیسن تۆد دەکوژێت لە چیرۆکی a death in the family وە پاشان زیندو دەکرێتەوە لە لایەن راس ئەلگول لەناو لازەر پیت کە توانای زیندوو کردنەوەی مرۆڤ و گەنجکردنەوەی هەیە پاشان کە جەیسن تۆد زیندوو دەبێتەوە دەبێتە ڕێد هود ڕۆبنی سێیەم (تیم درەیک) کە یارمەتیدەرێکی چاکی باتمان بووە یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی ۱۹۹۳ بوو تا نزیکی ۲٠٠۹ ڕۆبن بووە چوارەم ڕۆبن ناوی (ستێیفن برۆونە) بۆ ماوەیەکی کەم ڕۆبن بووە پاشان ڕۆبنی پێنجەم ناوی (دامیەن وەینە) کوڕی بروس وەین(باتمان) خۆیەتی دیک گرایسۆن ڕۆبنی یەکەم ناسراوە بە (نایتوینگ) وە جەیسن تۆد ڕۆبنی دووەم ناسراوە بە (ڕێد هود) وە تیم درەیک ڕۆبنی سێیەم ناسراوە بە (ڕۆبنی سور)