top of page

هەموو ئەو شتانە پێویستە دەربارەی فیلمی جەستیس لیگ بیزانی

  • comics4kurd
  • Feb 11, 2017
  • 2 min read

زۆربەی فانەکان کۆمیکەکانی دی سی و بە تایبەتتر فانەکانی کۆمیکەکانی دەستەی دادپەروەری چاوەڕێی فیلمی جەستیس لیگ دەکەن و زۆر بە پەرۆشن بۆی وە جێگەی باسە فیلمەکە لە مانگی ۱۱

دەکەوێتە سینەماکانەوەئەو شتانەی کە پێویستە بیزانیت لە سەری و نەتزانیوە لەم بابەتەدا دەیزانی

  1. گەڕانەوەی سوپەرمان

بەڵێ بەڕێزان سوپەرمان ئەگەڕێتەوە هەموومان دەمان زانی کە سوپەرمان بۆ ماوەیەکی زۆر نامرێ کە لە فیلمی باتمان دژی سوپەرمان بینیمان ڕەنگە بڵێن چۆن دێتەوە سوپەرمان تەنها پێویستی بە ماوەیەکە تاکو هێزەکەی بۆ دێتەوە و ڕیستۆر ئەبێتەوە ئەگینا نامرێ لەشی توانای چاکبوونەوەی هەیە

  1. ئایە سوپەرمان و باتمان هاوڕێی زۆر نزیکی یەکن؟

بێگومان بینیمان لە فیلمی باتمان دژی سوپەرمان کە چۆن بو بەشەڕیان و یەکتریان زۆر عەزێت دا بەڵام ئەوە هەمووی نییە باتمان و سوپەرمان ڕێزێکی زۆر هەیەلە نێوانیاندا لە کۆمیك دا هەرچەندە ناتوانی بڵێین هاوڕێیەکی زۆر نزیك کن بەڵام زۆر ڕێزی یەکتریان لایە بۆیە ئەمجارە گەر بێشنەوە ئەوە بەلایەنی کەمەوە هەر نەبێ شەڕ ناکەنەوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی

  1. باتمان و وەندەر ومان پێشڕەوی گروپەکە دەکەن

بامان و وەندەر ومان پێشڕەوی گروپەکە دەکەن ئەمیش ئەگەرێکەو زۆر دڵنیا نین لێی بەڵام ئەگەرێکی بەهێزە تاڕادەیەك چوونکە ئێمە بینیمان لە فیلمی باتمان ڤی سوپەرمان چەند هاوکاری باتمان و سوپەرمانی کرد لە شەڕی دژی دوومسدەی وە لە ترایلەرەکە بینیمان کە باتمان ناتوانێ یەکەم جار ئەکوامان ڕازی کا هەربۆیە پێ دەچێ وەندەر ئەکوامان ڕازی بکا جۆینیجەستیس لیگ بکات هەر بۆیە وەندەر ومان و باتمان دەبنە پێشڕەوی تیمەکەو کۆکردنەوەیان بۆ پاراستنی جیهان

  1. ciran hinds ڕۆڵی steppenwolf ئەبین

  1. ئیزرا میڵەر ڕۆڵی فلاش ئەبینێ

  1. Ray fisher لە ڕۆڵی سایبۆرگ

  1. jason momoa لە ڕۆڵی ئەکوامان

  1. هەموومان ئەزانین کێ لێکس لوثۆرە (جێسی ئیسنبێرگ)

  1. j.k simmon لە ڕۆلی جیم گۆردن

  1. دێثسترۆك ڕەنگبێ دەر کەوێ

  1. فیلمەکەی دی سی ئەمجارە ڕەنگبێ ڕووناکتر بێت

هەموومان دەزانین کە دی سی بەوە بەناوبانگە فیلم و زنجیرە و ئەنیمەیشنکانی تاریكن بەس ئەمجارە لەوانیە تۆنی ڕووناکتر بەکار بێنن لە شێوازی کار کردنیاندا

  1. باتمانێکی جیاواز و شازتر دەبینین

هەموومان ڕەنگبێ فیلمەکەی باتمان دژی سوپەرمان دیبێ کە باتمان ئەو هەموو کێشەیەی بەسەرات بێجگە لەوەی کە لە گەڵ سوپەرمانا شەڕێکی گەورەی کرد چەنەها ڕووداوی ناخۆشتری بەسەر هاو هەر بۆیە بێن ئەفڵێك ڕۆڵێکی ترسناك تر و جوانتر ئەبینێ لەوەی باتمان دژی سوپەرمان وە هۆکارەی سەرەوە کە باسمان کرد لە گەڵ تۆنێکیڕووناکتر دا ڕەنگە زۆر شازتر دەربکەوێ

  1. ڕەنگبێ گرین لانتێرنێك دەربکەوێ یان کۆمەڵێکیان

لە بەرئەوەی گرین لانتێرن هاڵ جۆردن ئەندامی دەستەی داپەروەریە هەر بۆیە ئەمەش ئەگەرێکە کە دی سی ڕەنگە بیکا بە سوپرایس بۆمان

  1. سەردانی کردنی سێنتراڵ سیتی(شەرەکەی فلاش)

ستێپنۆڵف کە لەلایەن دارک ساید ەوە نێردراوە بۆ سەر زەوی بۆ کۆکردنەوەی mother box ئەوا بە تەنها بەس سەردانی یەک شوێنی جیهان ناکا سەردانی هەمو جیهان دەکا بۆ دۆزینەوەی بۆکسەکان هەر بۆیە پێشبینیەکی زۆر دەکرێ سەردانی سێنتڕال سیتی یاخود شارەکەی باری ئاڵن(فلاش) بکات

  1. تەنها بەشی یەكی نابێ و بەشی دووشی دەر ئەکرێت

  1. ئەم کۆتا فیلمی زاك سنایدەر ئەبێ لە گەڵ DCEU تاکو ئێستا وە لە داهاتوودا نازانرێت

ئامادەکردنی بابەت:ڕامیار محمد


 
 
 

Comentarios


Featured Posts
Check back soon
Once posts are published, you’ll see them here.
Recent Posts
Archive
Search By Tags
Follow Us
  • Facebook Basic Square
  • Twitter Basic Square
  • Google+ Basic Square

 کۆمیکس بۆ کورد یەکەمین سایت تایبەت بە کۆمیکس،زانیاری کۆمیکس،ئەنیمەیشن بە کوردی

comics4kurd

  • Facebook Social Icon
bottom of page